شۆفێری شەمەندەفەرەكانی ئەڵمانیا ماندەگرن

چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی چوارشەممەوە شۆفێری شەمەندەفەرەكانی ئەڵمانیا مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێبكەن بەهۆی نیگەرانییان لە كرێ و كاتژمێری كاركردن.

یەكێتیی شۆفێرانی شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا داوایكرد مانگرتن بۆ ماوەی شەش رۆژ ئەنجامبدرێت، لە ئەگەری جێبەجێكردنیدا دەبێتە درێژترین ناڕەزایی لەوجۆرە لە سایەی زیادبوونی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی نیشتمانی (دوێچە بان).

بڕیارە مانگرتنەكە كاتژمێر 2ی بەرەبەیان (كاتژمێر 1 بە كاتی گرینج)ی رۆژی چوارشەممە دەستپێبكات و تا كاتژمێر 17ی رۆژی دووشەممە بەردەوام بێت.

لای خۆیەوە (دوێچە بان) یەكێتییەكەی بە “هەڵسوكەوتی نابەرپرسیارانەی بێپێشینە” تۆمەتباركرد.

مانگرتنە دەبێتە چوارەم مانگرتنی یەكێتیی شۆفێرانی شەمەندەفەر لە ماوەی چەند مانگی كەمی رابردوودا، بەمەبەستی داواكردنی بەرزكردنەوەی كرێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان و، كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی هەفتانە لە 38ەوە بۆ 35 كاتژمێر بەبێ كەمكردنەوەی مووچە.

مانگرتنێك لە كاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا بووەهۆی تێكچوونی هاتوچۆی هەزاران گەشتیار، لەگەڵ راوەستانی 80%ی شەمەندەفەری رێگا دوورەكان.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی چارەنووسی دوو ئەفسەرەکەی سوپای عێراق درا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دایکێک بە یەکجار سێ منداڵی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینی، یەك بەرمیل…
Total
0
Share