بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی تاران روویدا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی پیشەسازی گەرمسار لە رۆژئاوای پارێزگای سێمنان کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی تاران دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی سروشتی تەقینەوەکە و زیانەکانی تەقینەوەکە بڵاونەکراونەتەوە.