سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغداد كردەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و باس لە پێویستی كۆتاییهێنان بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كرا.

هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی وڵات كران و جەخت لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە بۆ بەردەوامیدان بە چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەستهاتووە.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، باس لە پێویستی كۆتاییهێنان بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسا و یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كران، بە شێوەیەك كە مافەكانیان و بژێویی ‌ژیانیان مسۆگەربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
Total
0
Share