بارانبارین و دابەزینی پلەی گەرمی لە سبەینێوە دەستپێدەکات

کەشناسی پێشبینی دەستپێکی شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما دەکات کە کاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەبێت و پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام بێت و کەشناسێکیش دەڵێت، “لە رۆژانی 27 و 28ی ئەم مانگە لە سەنتەری شارەکان ئەگەری بەفربارین هەیە”.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی باران بارین و سەرما روو لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزایی کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی دووشەمەوە 1/22 ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا کە لەئەنجامی کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەراست و دەریای سوور سەرھەڵدەدات.

ئاراس جەبار وتیشی، “لە 22 مانگەوە چاوەروان دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی  ساردی جەمسەری گەشە بکات بەسەر وڵاتانی باکووری ئەوروپا و لە 26ی مانگ پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەردەکەوێت بەھاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمی و چوونە نێو قۆناغی سەرما و سۆڵەی زستان”.

بە گوێرەی نەخشەکانی کەشوهەوا، پێشبینیش دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بە بەفر و باران تا 28ی مانگ بەردەوام بێت، پێشبینی بارینی بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت لەگەڵ ئەگەری دابەزینی بەفر بۆ سەنتەری شاری سلێمانی بەتایبەت لەرۆژانی 27 و 28ی مانگ و بەگشتی ئەو شوێن و شارانەی بەرزیان زیاترە لە 700 مەتر لەئاستی رووی دەریا کەش لەباردەبێت بۆ بارینی بەفر.

بەھۆی مانەوە و جێگیربوونی بارستە ھەوا ساردەکە لەسەر ناوچەکانمان تا سەرەتاکانی مانگی داھاتوو پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە و سەرماکە بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوامی دەبێت و ئەگەر گۆرانکاریش روونەدات شەپۆلی دیکەی بەفربارین دەبێت لەسەرەتای مانگی داھاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share