دلێر عەبدولخالق: پێكەوە گۆڕان بەرەو قۆناغێكی باشتر ئاراستە دەكەین

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وردەكاریی كارەكانی تایبەت بە یەكەم رۆژی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرادەكات و دەشڵێت،” پێكەوە سبەی گۆڕان بەرەو قۆناغێكی باشتر ئاراستە دەكەین”.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كارەكانی یەكەم رۆژی كۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات و شەش لیژنە پەیوەندیدارەكە لە گفتوگۆ و راگۆڕینەدا بوون بۆ باشتكردنی ئەدای سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە پڕۆسەی سیاسی، جگەلەوەش بزوتنەوەی گۆڕان لە دروستبوونییەوە نەریتێكی نوێی كاری رێكخراوەیی دروستكرد.

وتیشی، “ئەمڕۆ بەشداربووان بە گیانی تیم گفتوگۆیان كرد و پێداچوونەوە بە هەڵە و كەموكوڕتییەكان دەكەین و باس لە مەترسییەكان دەكەین و بەپێی ئەو خشتەی دانراوە كارەكانی كۆنفرانس تەواوبكەین و هەمووان پێكەوە سبەی گۆڕان بەرەو قۆناغێكی باشتر ئاراستە بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
Total
0
Share