بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكات كە لە رۆژی سێشەممە 23ی 1ی 2024 كاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی كاركردنی كامێرا جێگیرەكانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەخرێنەکار و سەرپێچی خێرایی تۆماردەكەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكات كە لە رۆژی سێشەممە 23ی 1ی 2024 كاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانییەوە كامێرا جێگیرەكانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەخرێنەکار و سەرپێچی خێرایی تۆماردەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە سەرجەم شۆفێران دەكەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریكراوانە بن كە لەسەر شەقامەكان بۆیان دیاریكراوە بەپێی هێما و تابلۆكانی هاتوچۆ”.
هەر لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، وەك بەرچاو روونییەك بۆ هەموو لایەك ئەم كامێرایانە سیستمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستمی یەك خاڵ خێراییەكان تۆماردەكات.