وەزارەتی پەروەردە سیستمێكی نوێی نمرە وەرگرتنەوە لە خوێندنگە حكومییەكان كارادەكات

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا خوێندكاران و بەخێوكاران دەتوانن نمرەكانیان بەشێوازی دیجیتاڵی لە رێگای ئەپڵیكەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە و پەڵپی لێبگرن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە: “یەك ملیۆن و 763 هەزار و 672 خوێندكار لە 6935 ناوەندی خوێندنی حكومی دەتوانن نمرەكانیان بەشێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە” و ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە خوێندنگە حكومییەكان بەكاردێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ئێستاوە لە رێگای ئەپڵیكەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ـەوە لە هەموو خوێندنگە و پەیمانگە حكومییەكان خوێندكاران و خێزانەكانیان دەتوانن نمرەكان ببینن كە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی كۆتایی) و پاش RUN كردنی كۆتایی سیستمی ئی – پەروەردە دەبێتە ئەنجامی كۆتایی”.

باركۆدی ئەپڵیكەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن)

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان…
Total
0
Share