جەمال كۆچەر: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 70 دۆلار كاریگەری لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نابێت.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار چاوەڕوانكراوە بە واتای نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی جیهاندا 5-7 دۆلار دادەبەزێت ئەوەش كاریگەری لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دروستناكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بگاتە 60 دۆلار ئەو كات كاریگەری لەسەر ئابوریی وڵات دروستدەكات، بەڵام حكومەت دەتوانێت كورتهێنان لە مووچەی مووچەخۆرانی عێراق پڕبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

جێگرەوەی حەلبوسی دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بكات، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ئەگەری سەردانەكەی ئاشكراكردووە، بێ…
Total
0
Share