بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی كراوە.

بەهۆی بڕیارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share