سودانی: بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییان هاتووە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییان هاتووە و چوونە دەرەوەیان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە.

محەمەد شیاع سودانی لە دانیشتنێکدا کە لە کۆڕبەندی داڤۆس ئەنجامدرا رایگەیاند، حکومەت و گەلی عێراق رێز لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات کە بەشدارییان کرد لە لەناوبردنی تیرۆردا، بەڵام لە ئێستادا بیانووەکانی مانەوەی ئەو هێزانە کۆتاییان هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستمان بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانمان کردووە لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی چوونە دەرەوەیان لە عێراق، چونکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان گرنگە بۆ ئاسایشی عێراق.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی نەوت و بودجەوە دوا و وتی، له‌ بودجه‌ی سێ ساڵەدا کە حکومەتەکەی ساڵی رابردوو دایناوە ئامانجێکیان داناوە بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت و لە 95٪ بۆ 80٪کەمکراوەتەوە وەک سەرچاوەی داهات و روو لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەکان دەکەن بۆ گەشەسەندنی وڵات.

محەمەد شیاع سودانی لە رۆژی دووشەممەوە گەیشتووەتە سویسرا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس.

بابەتی پێشتر

دوای بێسەروشوێنبوونی کەسێک لە کەرکوک؛ ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

گالاکسی 24 وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکات لەکاتی پەیوەندیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق پشوو راگەیەندرا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت جگەلە…
Total
0
Share