ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران واژۆی پێویستیان بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆکردووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.

محەمەد بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “تا ئێستا واژۆی ئەو پەرلەمانتارانەی داوایانکردووە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کۆببێتەوە گەیشتووەتە 100 واژۆ و ژمارەکە لەبەرزبوونەوەدایە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”لەدوای بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ سەرۆکی پەرلەمان، پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت”.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری و بازاڕ دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

بایرن فریای خۆی نەکەوێت پاریس وێرانی دەکات

بابەتی دواتر

2024 ڕیاڵ مەدرید "گالاکتیکۆسی نوێ" دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share