دەروازەی سنووریی ڕەبیعە – یەعروبیە کرایەوە

پاش 13 ساڵ لە داخرانی؛ دەروازەی سنووریی ڕەبیعە – یەعروبیە لە نێوان عێراق و سوریا کرایەوە.

ئاژانسی هەواڵیی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، دەروازەی سنووریی “ڕەبیعە – یەعڕوبیە”، لە نێوان هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق بە شێوەیەکی ڕەسمی کرایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی 13 ساڵ بوو بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و شەڕی ناوخۆی سوریاوە، ئەو دەروازەیە داخرابوو.

میدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسانی حکومییەوە ئاشكرایان کردووە، کردنەوەی ئەم دەروازە ستراتیجییە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بووژانەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا لە نێوان هەردوو وڵات و چاوەڕواندەکرێت، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ئابوریی هەردوو وڵات هەبێت؛ بەتایبەت لەم کاتەدا، کە هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوەتیی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانی: ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانییەوە بڵاویکردەوە، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گەیشتوونەتە…
Total
0
Share