قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت بە ئاشتی چارەسەربکرێن

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەرێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کۆبووەو رایگەیاند، وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەرێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن و هیچ پاساوێک نییە بۆ پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، باڵیۆزی بەریتانیا بەبۆنەی شەهیدبوونی چەند هاوڵاتییەک لە هێرشەکەی سەر هەولێر، هاوخەمی خۆی بۆ حکومەتی هەرێم و هاوڵاتییانی کوردستان دەربڕی، هەردوولاش هاوڕابوون ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمە و نەک کێشەکان چارەسەر ناکەن، بەڵکو دەبنە مایەی ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکە.

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی سەرەوەریی خاکی عێراق و هەرێم، پێکەوە کاربکەن و هەرچی رێوشوێنی پێویستە بیگرنەبەر و هەوڵبدرێت کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە چارەسەر بکرێن.

بابەتی پێشتر

شەقامێکی دیکە لە یەکتربڕی لای باخی بەختیاری دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پاسپۆڕتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و غاز دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە نرخی نەوتی سپی، غاز و گازوەیل لە بەنزینخانەكاندا هەرزانكران و یەك لیتر…
Total
0
Share