میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ حكومەتی عێراق دەنێرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار لە دوای 25ی ئەم مانگەوە وەكو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی نیسان هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو دەنێرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەر ئەمڕۆ فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاند، تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێرێت.