پەیامێک لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدییەوە لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دا

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە رایگەیاند، بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی ”گرنگ” لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سوریا ئەنجامدەدەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژئاڤای کوردستان.

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک رایگەیاند، “مەرسوومی سەرۆکایەتی لەبارەی بەرەسمی ناساندنی زمانی کوردی وەک یەکێک لە زمانە رەسمییەکانی دەوڵەت دەستکەوتێکی گەورە و هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام بەراورد بەو ئاستەی زمانی کوردی لە رۆژئاڤا پێیگەیشتووە، بەس نییە.”

باسی لەوەشکرد، “لەم ساڵانەی دواییدا، هەزاران خوێندکار لە خوێندنگەکانەوە تاوەکو زانکۆ بە زمانی کوردی خوێندوویانە، لەبەر ئەوە دەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مەرسوومە سەرۆکایەتیەکەدا، رەچاوی ئەو ئاستە بکرێت کە ئێمە لە زمانی کوردییدا لە رۆژئاڤا پێیگەیشتووین.”

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومەکە بخرێنەگەڕ و بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان دەسەڵاتی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەر و وەزارەتی پەروەردەی سوریا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share