لە بارەی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر هەرێمی کوردستان و بە هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک دژی ئەو هێرشەی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی سەر عێراق دەربکات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق هیچ کاتێکی بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە دیارینەکردووە.
رۆژی دووشەممە هێرشکرایە سەر هەولێری پایتەختی کوردستان و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.