بهرپرسى فهرمانگهى میدیا و زانیارى حكومهتى ههرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی رێکارەکانی ناردنی پارەکە لە بەغداوە و گەیشتنی بە هەرێم، وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.
جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەبارەت بە هاتنی 618 ملیار دینارەکەی بەغدا رایگەیاند، دابەشکردنی مووچە پەیوەستە بە کاتی گەیشتنی پارەکەی بەغداوە و هەر کاتێک پارەکە گەیشت، وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەت لەبارەی مامۆستایانی سلێمانییەوە دوای دابەشکردنی مووچە، باسی لەوەکرد، ئەو کات هەڵوێستی حکومەت لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوەکرا، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر پارەداركردنی هەرێمی كوردستان بەپێی بودجەی ساڵی 2024 كە بریتییە لە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار كە تایبەتە بە كانوونی دووەمی ئەمساڵ.