حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا.

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە، ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان) دەرکرا کە ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ـن.

دەشڵێت، ئەو دەرچووانە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دادەمەزرێندرێن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم فەرمانە لەبەر پێویستیی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە راژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو، دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئاستەنگەكانی داخستنی چەكفرۆشان و ”گوشارە ناڕەواكان”ی عێراق تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ” هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی…
Total
0
Share