وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک سەردانی لایەنەکان دەکات

ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و لە سەرەتاشدا سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد.

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رایگەیاند، دوای هەموو هەڵبژاردنێک پێویستە ئێمە وەک لایەنە کوردستانییەکان گرنگی بە پەیوەندییەکانمان بدەین بۆ هەر ئەگەرێک بێتەپێشەوە پرس و رامان بە یەکتر هەبێت، ئێستاش کە لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکین پێویستە رای لایەنەکان بزانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانکردنمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەردەوام دەبێت و ئەوانیش سەردانمان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share