وەزارەتی دارایی: مووچەی خانەنشینیی 669 پلەتایبەت ڕاگیراوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی پلەتایبەتەكان بەردەوامە و دەڵێت، 669 پلەتایبەت موچەكانیان ڕاگیراوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلەتایبەت كرد، وەزارەتی دارایی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، تاوەكو ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی پلەتایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60%ی كۆتایی پێهاتووە.

ئاماری پلەتایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە:

1. بەرێوەبەری گشتی
(369) سێ سەد و شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەموکوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواوبووە مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە.

2. راوێژکار
(193) سەد و نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەموکوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە.

3. بریکاری وەزیر
(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەموکوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواوبووە مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە.

4. وەزیر
(140) سەد و چل دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە بە ڕێژەی (25%) کاتێک ڕاژەیان هێناوە بەگوێرەی ڕاژەکەیان مووچەیان بۆ ڕاستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (50%) زیاتر بێت.

5. ئەندام پەرلەمان
(394) سێ سەد و نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە بەڕێژەی (25%) کاتێک ڕاژەیان هێناوە بەگوێرەی ڕاژەکەیان مووچەیان بۆ ڕاستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (50%) زیاتر بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە كۆی ئەو دۆسیانەی هەموارکراوەتەوە دەگاتە 1170 دۆسیە كە بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆ خەرجکراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه:

1. بەرێوەبەری گشتی
(396) سێ سەد و نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

2. ڕاوێژکار
(145) سەد و چل و پێنج دۆسیەی ڕاوێژکار مووچەکانیان ڕاگیراوە، چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێننەوە مووچەکانیان بۆ خەرجناکرێت، بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ ڕاستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

3. بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە، چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرجناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ ڕاستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

4. وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە، چونکە بە فعلی وەزیر نەبوون بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوون لەڕیزی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگایەتییان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆچبەرانی سوری ڕوبەڕووی ئەشكەنجە و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

بابەتی دواتر

وادەی دەستپێكی كەشی پاییزە لە عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری کۆتاییدێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی کۆتاییهاتن بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و وەرگرتنەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری نەخوێندراوەی راگەیاند. کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share