سبەینێ دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ سێشممە ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دابینکراوە لە سنووری قەزای پشدەر دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دابینکراوە دەستپێبکات لە سنووری قائمقامیەتی قەزای پشدەر بەتایبەتی ناو چە شاخاوییە ساردەکانی ئەو سنوورە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خێزانێک بەرامبەر بە 60 هەزار دینار بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە…
Total
0
Share