سەنتەری میترۆ: هەندێک میدیا بێباکن بەرامبەر ئەمنییەتی شارێک

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، هەندێک میدیا بێباكن بەرامبەر ئەمنییەتی شارێک و ڕووماڵەكانیان ناپیشەیین.

سەنتەری میترۆ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

شەوی ڕابردوو، زۆربەی كەناڵە بینراوەکان لە هەرێمی كوردستان ڕووماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرد، بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە ڕووماڵە هەستیارانەدا.

سەنتەری میترۆ دەیان ڤیدیۆی لەلایەن هاوڵاتییان پێگەیشتووە، داوای بۆچوونمان دەكەن. هەروەها، ڕۆژنامەنووسانیش دەپرسن، “ئەم جۆرە ڕووماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سوور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری ڕووماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ ڕێز لە ڕێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات؟”.

سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخە پڕ مەترسی و پڕ لە ئاڵنگارییەدا، پێشینە بۆ ئەمنییەتی هاوڵاتییان و پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە هەڕەشەی تیرۆریستان، بۆ ئەمەش داوای ئەوپەڕی دیسپلینی پیشەیی لە ڕۆژنامەنووسان دەكەین.

سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە دووفاقیی ڕاگەیاندن لەگەڵ شوێنی ڕووداوەكان، كە بێباكن بەرامبەر ئەمنییەتی شارێک و ڕووماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەڕووی زانیاری، كە دەكرێت بەشێوەیەک بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێویی و نائارامیی، كەچی بوون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن.

سەنتەری میترۆ وێڕای تێبینییەكانی لەسەر ڕێنماییەكان، جەختدەكاتەوە: پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ دەزگایەک، ڕێنمایی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هەمووان وەک یەک بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فرده‌بارێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی…
Total
0
Share