ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكلانەكردەوە

درەنگانی شەوی رابردوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا، بەبێ یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەن.

دانیشتنەكە ئێوارەی دوێنێ بە ئامادەبوونی 314 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو. لە گەڕی یەكەمدا هیچ كام لە كاندیدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی ژمارەی پێویستی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

بەپێی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگەكان بەمجۆرە دابەشبوون، (سالم عیساوی 97 دەنگ، شەعلان كەریم 152، تەڵال زەوبەعی 1، عامر عەبدولجەبار 6، مەحمود مەشهەدانی 48 و پوچەڵ 10 دەنگ).

كاندیدی براوە پێویستی بە زۆرینەی رەها یان 165 دەنگە بۆ بەدەستهێنانی كورسیی سەرۆكی ئەنجومەن، بەوەش ئەنجومەنی ناچارە پەنا بۆ گەڕی دووەمی دەنگدان لەنێوان دوو كاندید-دا كە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەنجامبدات.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ناوەرۆكی دانیشتنەكەی دوێنێ، وادەی دانیشتنی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دەنگدان بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 3 ملیۆن هەنگ لە شەوێکدا مردوون؛ هۆکارەکەی ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

پەیوەندی لەنێوان کاکاو و بیرەوەری و مێشکدا هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share