ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی ئاشکراکرا

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە شاری بەغداد کۆبوونەوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیە و بابەت لە ئاستی نیشتمانیی کران، دوایین گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکان لە ناوچەکە تاووتوێکران، جەخت لە هەڵوێستی جێگیری عێراق لە دەربازبوون لەو ئاڵنگارییانەی کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە هەیە کرایەوە.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا کرا، بە شێوەیەک هاوڵاتییانی هەرێم بەدووربن لە هەر زیانێک یان لەئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگیانەی دروستدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share