سێ ناو وەک شوێنگرەوەی حەلبوسی باس دەکرێن؛ کامیان چانسیان زیاترە؟

بە گوێرەی خشتەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت، ئێستاش سێ کاندید هەیە بۆ شوێنەکەی.

بەگوێرەی رێککەوتنە سیاسییەکان کە کراون، سێ پۆستی باڵا لە عێراقدا لەدوای هەڵبژاردەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دابەشکران، پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار درا بە دکتۆر لەتیف رەشید لە بەشی کورد، پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران درا بە محەمەد شیاع سودانی لە بەشی شیعەکان و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران درا بە محەمەد حەلبوسی لە بەشی سونەکان، بەوجۆرە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت لەناو سونەکاندا بمێنێتەوە.

ئێستا سێ کاندیدی سونەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ناویان دەهێندرێت، بەڵام لە سێ پارتی جیاوازدان، شێخ شەعلان کەریم، کاندیدی پارتی تەقەدومە، ئەو پارتەی حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانیەتی سەروەرییە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات، مەحمود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانیەتی عەزمە موسەننا سامەڕائی سەرۆکایەتی دەکات و شیعەکان پشتگیری دەکەن.

لە ماددەی 55ی دەستووری عێراقیدا هاتووە ئەنجوومەنی نوێنەران لە یەکەم دانیشتنیدا بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامان، واتە نیوەی کۆی ژمارە کۆ یەک واتە 165 دەنگ، دەتوانێت سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاری بکات، بەڵام ئەگەرەکان بەو جۆرە نین بە یەک دانیشتن پڕۆسەکە تەواو بێت و پێدەچێت بچێتە خولی دووەم.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و کورد گرنگییان دەبێت، بە جۆرێک ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە یەکێک لە کاندیدەکان بدات دەتوانێت سەریبخات.

زانیارییەكان لە ئێستادا بەو جۆرەن مالیکی و شیعەكان پشتگیری مەحمود مەشهەدانی بکەن، بەهۆی ئەوەی لەدوای هەڵبژاردنەکان، بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنەکان بووە هۆی ئەوەی هاوپەیمانیەتی سێقۆڵی سەرکەوتوونەبن لە دابەشکردنی پۆستەکان و کشانەوەی سەدرییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەماوەی رابردوودا پۆستەکەی بە بەتاڵی مایەوە و دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە بەڕێوەدەبران.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئامانجمان رووبەڕووبوونەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم بەجێگیری ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share