نوێترین پەیامی سەرۆکی هەرێم لەبارەی مووچەوە

سەرۆکی هەرێم لە بەغدادەوە رایدەگەیەنێت، “لەبەر نەبوونی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم لە دۆخێکی خراپدان، پێویستە ئەو کێشەیە بە زوویی چارەسەربکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە لە میانەی بەشداریکردنی لە رێورەسمی شەهیدانی میحراب رایگەیاند، “ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە و بودجە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی هەرێم لە دۆخێکی خراپدا دەژین، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر هەموو کەرتەکان دروستکردووە، بۆیە پێویستە ئەو کێشەیە بە زوویی چارەسەر بکرێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە سەرکردە و فراکیسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان پشتیوان بن “.

وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان محەمەد شیاع سودانی کاری باشی کردووە، بەڵام پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، کاری حکومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکە زیاتردەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

یەكەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندنی باڵا ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئامانجمان رووبەڕووبوونەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share