هەڵەبجە.. منداڵێک بە کوژراوی لە بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

منداڵێک لە شاری هەڵەبجە، دوای دیارنەمانی، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەکوژراوی لەناو بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە، بەپێی وتەی پۆلیس شوێنەواری لێدان بەسەریەوە هەبووە.

منداڵەکە ناوی ڕاوێژ قادر سەعدی-ە و تەمەنی نۆ ساڵ بووە، دانیشتووی گەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجەیە، بەپێی وتەی بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە، منداڵەکە لەناو بیری مزگەوتێکدا کە هیچ ئاوی تێدانەبووە، دۆزراوەتەوە.

بەرزان عوسمان ئاماژەی بەوەکردووە، منداڵەکە شوێنی لێدان بە سەریەوە هەبووە، کەسێکیش بەناوی (ا . س) تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی هەڵەبجە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کەسەی بە تۆمەتی تاوانەکە دەستگیرکراوە مامی منداڵە کوژراوەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
Total
0
Share