شەپۆلێکی سەرما 250 هەزار کەسی لە ئەمریکا بێ کارەبا کرد

شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینی چڕ ئەمریکای گرتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 250 هەزار کەسی لە دوو ویلایەتی ئەمریکا بێ کارەبابوون و پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتایی پێ بێت.

ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، شەپۆلەکە هێندە توند بووە کە 151 هەزار کەسی لە ویلایەتی میشیگن بێکارەبا کردووە، لە ویلایەتی وێسکونسنیش کارەبا بڕاوە و زیاتر لە 102 هەزار کەسی بێ کارەباکردووە.

کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانیش باسیان لەوەکردووە، زیاتر لە 7 هەزار و 600 گەشت دواخراون بەهۆی کەشوهەواوە کە بایەکی بەهێز بووە و بەفرێکی زۆریش بارییووە.

ئەو سەرمایەی لەمساڵدا ئەمریکای گرتووەتەوە لە دوای سەرماکەی کۆتایی ساڵی 2022وە لە وێنەی نەبووە، ئاستەنگی بینین دروستبووە و چەندین رێگەی دەرەوەی شار داخراون بەهۆی مەترسییەکانی رووداوی هاتوچۆوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوای گرتنبەری ڕێوشوێن لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر دەكات

نووسینگەی داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی دەكات، ڕێوشوێن لەدژی خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلام قەزافی و خەلیفە…
Total
0
Share