باران ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخانی زیادکردووە

بەهۆی بارانبارینەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 11 سانتیممەتر و دەربەندیخانیش 35 سانتیممەتر زیادیکردووە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 11 سانتیممەتر زیادیکردووە و، لە ئێستادا ئاستی ئاو گەیشتووەتە 21%ی توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەكە.

بەنداوی دوکان لە توانایدا هەیە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

لەلایەکی دیکەوە حسێن ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی هایدرۆلۆجیی بەنداوی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سێ رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 35 سانتیممەتر زیادیکردووە، ئێستا یەک ملیار و 332  ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکەدا هەیە.

بەنداوی دەربەندیخان لە توانایدا هەیە دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

بابەتی پێشتر

رێژەی بارانی ئەمساڵی سلێمانی لە ساڵی رابردوو نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لەچەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share