بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامدەبێت و لە سەنتەری شارەكانیش باران دەبارێت بە ریژەی جیاجیا و لە هەندێك ناوچە لەگەڵ دروستبوونی تەم لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و هەندێك ناوچەی دیكەلە كاتەكانی بەیانیدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو بەفر و بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامدەبێت و لە سەنتەری شارەكان باران دەبارێت بە رێژەی جیا جیا و لە هەندێك ناوچە وەكو هەولێر و هەندێك ناوچەی گەرمیان و كەركوك و باشووری هەرێم هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەم لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و هەندێك ناوچەی دیكە لە كاتەكانی بەیانیدا دروستدەبێت.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیەبووە:
هەولێر 2.3 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانی 10.9 ملم
چەمچەماڵ 1.4 ملم
دهۆك 6.7 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
ئاكرێ 9.0 ملم
ئامێدی 19.6 ملم
بامەرنێ 9.6 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
دوكان 3.2 ملم
حاجی ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 6.0 ملم
مانگیش 7.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 11.2 ملم
قەڵادزێ 3.4 ملم
باتوفە 14.4 ملم
مێرگەسور 21.8ملم
سیدەكان 6.8 ملم