هاتوچۆ شۆفێران لەبارەی تابلۆی نوێی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە ڕۆژی پێنج شەممە 28/4/2022ـەوە دەستدەکرێت بە پێدانی تابلۆی نوێ بە سیستەم و دیزاینێکی نوێ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆماری یەکەم جارن”.

سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تۆماركراون و ژمارە و ساڵنامەیان هەن، ئاگادارینامەكەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە ڕێنمایی زیاتر سەبارەت بە جۆرەکانی تر بڵاودەکرێتەوە”.

دوێنێ لە هەولێر یەكەم ئۆتۆمبێل تابلۆی نوێی ژمارەی پێدرا كە تابلۆی یەكخراوە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵیدا.

بۆ ئەوەی بزانیت ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەت بەپێی سیستمی نوێ چۆن دەبێت، كلیك لێرە بكە و ژمارەی ئێستای تابلۆكە داخڵبكە و ژمارەی نوێ بزانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دروستیکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی کە باسی…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان دوو یاداشتی پەرلەمانتارانی نەخستە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان زیادكردنی دوو بڕگەی بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ نەخستە كارنامەی دانیشتنەكەیەوە، كە تایبەت بوون بە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی…
Total
0
Share