بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دابینكردنی دۆلاری كاش بۆ بانكە رێگاپێدراوەكان كە چەندیان پێویست بێت بۆیان دابیندەكرێت.
بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە واژووی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقی لەسەرە وتێیدا هاتووە، ئامادەن بۆ دابینكردنی دۆلاری كاش بۆ بانكە رێگاپێدراوەكان كە چەندیان دۆلار پێویست بێت كە داواكاری لەسەرە بۆیان دابیندەكرێت.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، بانكە مۆڵەتپێدراوەكان بە خێرایی داواكارییەكەیان لە رێگای ئیمێلەوە ئاراستەی بانكی ناوەندی بكەن و دۆلاری كاشیان بۆ دابیندەكرێت.