سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

عومەر کروری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و نزار لهێبی بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەستنیشانکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینەی دەنگ عومەر کروری سەرۆکی ئەنجومەنەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، 11 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەنگیان بە دوورخستنەوەی کروری لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن داوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ هەبوونی ناڕەزایەتی بەردەوام لە کارەکانی ناوبراو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا نزار لهێبی بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەستنیشانکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان کە لە ئاوی وشکانی و ئاسمانی پێکدێن، زیاتر…
Total
0
Share