نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای ئاکرێ روویدا و چوار برینداری لێکەوتەوە.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 2:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی گەلی زەنتای سەر بە ناحیەی دینارتە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا.
لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.