نوێترین زانیاری لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی چەند قۆناغێکی باشی بڕیوە و دوای تەواوبوونیشی دەست بە نۆژەنکردنەوەی پارکەکانی دیکە دەکرێت.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە، کارەکان چەند قۆناغێکی باشیان بڕیوە، هەر لە نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ناو پارکەکە و چاککردنەوەی گڵۆپ و شۆستە و شەقامەکان، هەرچەندە بارانبارین پرۆسەکەی کەمێک خاوکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە دراوە بە کۆمپانیایەک، لەگەڵ ئەوەشدا کارمەندانی پارکەکە بەردەوام کاری تێدا دەکەن.

بڕیارە لەدوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی دەست بە نۆژەنکردنەوەی ئەو پارکانەی دیکەی سلێمانی بکرێت کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
Total
0
Share