بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێكمان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانیان لە چوارچێوەی راسپاردەكانی كۆنگرە و هەنگاوەكانیشیان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی دلێر سەید مەجید، ‏‎سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد.

‏‎سەرۆکی یەكێتی رایگەیاند، هەموو ئەو بڕیارانەی دەدرێن لە چوارچێوەی بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی پێنج و لەژێر رۆشنایی پەیڕەوی نوێییە، هەموو هەنگاوێكیشمان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە.

‏‎لە دیدارەكەدا پرسە حزبی و رێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە سەرخستنی سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرایەوە كە خۆی لە خزمەتكردنی خەڵك، بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی دەبینێتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی: هیچ وادەیەک بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دیارینەکراوە

بابەتی دواتر

ناسا تا ساڵی 2026 گەشتی سەر مانگ ئەنجام نادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share