شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمشەو باران بارینی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و لە هەندێك ناوچەی دیكەش بەفر دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو باران بارینی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر بەردەوامدەبێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێك ناوچەی دیكەی هەرێم وەكو بامەرنێ و باتوفە و ئیدارەی سۆران و هیران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەروەها ناوچەكانی دوكان و ماوەت و بەرزنجە رێژەیەكی زیاتر باران دەبارێت ئەمە جگەلە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سێیەم رۆژی جەژنی قوربان خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی لە کاتەکانی ئێوارەدا خۆڵبارین دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share