سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتیدا سەپێندرا

دەرگای زیندان

بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن، سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتی لە عێراق دەرچوو.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، “دادگای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییە هایدرۆلیکییەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان دەرکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی بەرتیل وەرگرتن.

ئاماژە بەوەش کراوە، توانراوە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیربکرێت دوای ئەوەی لە نوسینگەکەی خۆیدا بینراوە کە 25 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر تێپەڕاندنی بەڵگەنامەکانی گرێبەستێکدا وەرگرتووە.

باس لەوەش کراوە، “دادگا دوای پێداچونەوە بەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدا بەدەستهاتوون سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو بەڕێوەبەرەدا سەپاند”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و…
Total
0
Share