ئەمریکا رێککەوتنێک لەگەڵ عێراق واژوو دەکات

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی لە ناوەڕاستی شاری موسڵ واژووکرا.

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم پۆستیدا کە لە عێراق بڵاویکردەوە، رایگەیاند، بە دڵخۆشی و شانازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا دەکەین بە بۆنەی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی مێژوویی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە شاری موسڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای باشترکردنی هاوبەشییەکانی نێوان هەردوو وڵات نراوە، ناوی موسڵ لە لیستی ناوی شارە پێشەنگەکان بەرزدەکاتەوە، نەخشەی داهاتوویەکی پێشکەوتوو بۆ نەوەکانی دەکێشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد هێرش کرایەسەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەکی بەریتانی

لە بەغدادی پایتەختی عێراق، هێرش کرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەکی بەریتانی-ئەمریکی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی…
Total
0
Share