ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر و بڕیاریش دراوە لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار بێت.