شارەزایەکی کەشناسیی پێشبینی دەکات سبەینێ ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند، کەشوهەوا لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان سارد دەبێت، بەڵام سبەینێ کە دەکاتە 24ـی شوبات، ئەگەری هەیە ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ کەشوهەوا لە ناوەڕاستی چەقی بارستە هەوا ساردەکەی جەمسەری باکور دەبێت و پلەی گەرمی چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفرەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەی گەرمی لەناو شارەکاندا سفر بۆ -10 پلەی سیلیزیی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیشدا پلەی گەرمی -8 بۆ -15 پلەی سیلیزیی دەبێت، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت سبەینێ ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.