بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند، ” مامۆستایان توێژێکی پیشەیین و داواکاریی پیشەییان هەیە، داواکارم هەنگاوە نوێیە ئەرێنیەکە تەواو بکەن و بەکردار هەنگاوی بۆ بنێن و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە”.

هاوار حەمید مەجید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان پەیامێکی ئاڕاستەی مامۆستایان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، “پاش ئەو دابڕانەی مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا، دواجار بەشێک لە مافەکانیان دەکەوێتە خشتەی کاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردن، هاوکات ئەوەش ئاسۆیەکی رووناکە بۆ ئەوەی مامۆستایان دەرگای خوێندنگەکان بکەنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “مامۆستایان توێژێکی پیشەیین و داواکاریی پیشەییان هەیە، جێبەجێکردنی داواکانیان بەشێکی زۆری کۆمەڵگای کوردی لێی سوودمەند دەبێت، هەروەها بەشی دووەمی، کە دەکەوێتە سەر مامۆستایان هەنگاوی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە و لێرەوە دەمەوێت داوا لە مامۆستایانی بەڕێز بکەم، ئەم هەنگاوە نوێیە ئەرێنیە تەواو بکەن و بەکردار هەنگاوی بۆ بنێن و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە”.

لە کۆتایشدا بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان دەڵێت، “دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کە پەروەردەش پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، بۆ خوێندنی ساڵی 2023 – 2024، دۆخێک بەشێوەیەک بە ئەرێنی بۆ خوێندنگەکان و خوێندکاران و مامۆستایانیش دروست دەبێت لەم ماوەیەدا”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

بابەتی دواتر

داهاتی یەك ساڵی سلێمانی زیاتر لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share