خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی نیوکاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیستەر سیتی دەکات، لە یاری لوتکەشدا یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریج ڕوبەڕوی مانچستەر سیتی دەبێتەوە.

لە ئیسپانیا بەهەمان شێوە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەک ئەنجامدەدرێن، سەرەتا بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان بلباو و ئیڵچی دەستپێدەکرێت و کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەش کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ئالکوراز لە نێوان هوێسکا و بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت.

خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14 ئەنجامدەدرێن، یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن بەرانبەر ڤۆلفسبۆرگ و ماینز یاریدەکەن.

خولی ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2021 دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە و یارییەکانی هەفتەی 15 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی میلان و یوڤانتۆس بەرانبەر بینیڤێنتۆ و ئودینێزی یاریدەکەن.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 17)

بێرنڵی – فولهام (دواخراوە)

نیوکاسڵ – لیستەر سیتی (5:15)

چێڵسی – مانچستەر سیتی (7:30)

 

لالیگا (هەفتەی 17)

ئەتلەتیک بلباو – ئیڵچی (4:00)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ئەتلەتیکۆ مەدرید (6:15)

ئیبار – غەڕناتە (8:30)

ڕیاڵ سۆسیداد – ئوساسۆنا (8:30)

هوێسکا – بەرشلۆنە (11:00)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 14)

بوروسیا دۆرتمۆند – ڤۆلفسبۆرگ (5:30)

بایرن میونشن – ماینز (8:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 15)

ئینتەرمیلان – کرۆتۆنی (2:30)

ئاتالانتا – ساسولۆ (5:00)

کالیەری – ناپۆلی (5:00)

فیۆرنتینا – بۆلۆنیا (5:00)

جێنەوا – لازیۆ (5:00)

پارما – تۆرینۆ (5:00)

ڕۆما – سامپدۆریا (5:00)

سپیزیا – هیلاس ڤیرۆنا (5:00)

بینیڤێنتۆ – میلان (8:00)

یوڤانتۆس – ئودینێزی (10:45)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ چی ڕووده‌دات؟ سۆڵشایه‌ر زۆربه‌ی جار له‌ گواردیۆلا ده‌باته‌وه‌

له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share