وردەکاریی دانپێدانانی ئەو باندەی گۆشتی گوێدرێژیان لە چێشتخانەیەکدا ساغکردەوە

لەماوەی دوو رۆژی رابردوو، بابەتی ئەو باندەی گوێدرێژیان فڕاندووە و دواتر سەریان بڕیووە و گۆشتەکەیان لە خواردنگەیەکی پارێزگای حلە لە باشوری عێراق ساغکردووەتەوە بووە بابەتی گەرم، ئەوەش دوای ئەوەی پۆلیسی بابل دەستگیرکردنی سێ ئەندامی باندەکەی راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی بابل، بەشێک لە راگیراوان لەسەر کەیسی فڕاندنی گوێدرێژەکان و فرۆشتنی گۆشتەکەی، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوەکان بەوە گەیشتوون باندێکی هەشت کەسی بوون کە ئەو کارەیان کردووە و ئێستا سیانیان دەستبەسەرکراون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

لە دانپێدانانەکەیاندا باسیان لەوەکردووە، لە گوند و ناوچەکانی ناحیەی سەدەی سەر بە پارێزگای بابل گوێدرێژەکانیان رفاندووە و دواتریش لەگەڵ خواردنگەیەکدا رێککەوتن و گۆشتەکەی لێکڕیوون.

پۆلیسی بابل، بابەتەکەی وەک بابەتێکی “زۆر گرنگ” ناو بردووە، بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات و دەڵێت، “گۆشتی گوێدرێژ مەترسی ژەهراویبوونی خۆراکی و نەخۆشی ڤایرۆسی دروست دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share