داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووی نەوت زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 عێراق بڕی 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتی ئەو فرۆشەش هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاشکراشیکرد، رۆژانە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 486 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی 76.96 دۆلار فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share