هۆشداریی لەبارەی كورتهێنانی گەورە لە بودجەی عێراق دەدرێت

پسپۆڕی ئابوری و مامۆستایەكی زانكۆ رایگەیاند، بەهۆی كورتهێنان لە بودجەدا، كە هۆكارەكەی بەرهەمهێنانی نەوتە؛ عێراق رووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە.

نەبیل مەرسومی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابوری لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونی عێراق بە پشكی بەرهەمهێنانی ئۆپێك پڵەس، خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی (125) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمدەكاتەوە و بەمەش كورتهێنانی مەترسیدار رووبەڕووی بودجە دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە ئەو كەككردنەوەیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستپێبكات و تا حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بخایەنێت، هۆكاری كورتهێنان لە بودجەشدا كەمكردنەوە بەرهەمهێنانی نەوتە كە تێكڕای داهاتی نەوتی عێراق بە گشتی بۆ 262 ملیۆن دۆلار لە مانگێكدا كەمدەكات.

روونیشیكردووەتەوە، ئەم كورتهێنان ساڵانە زیاتر لە سێ ملیار و 190 دۆلار ئەمەش بودجە رووبەڕووی مەترسییەكی كورتهێنانی گەورە دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share