بۆ یەکەمجار قەرزەکانی ئەمریکا 34 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کۆی قەرزە گشتییەکانی حکومەت بۆ یەکەمجار گەیشتووەتە زیاتر لە 34 ترلیۆن دۆلار، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەندامانی کۆنگرێس لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەستدەکەن بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2024.

لە راپۆرتەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە کە کۆی قەرزە گشتییەکانی حکومەت هەینی رابردوو بۆ 34.001 تریلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە 33.911 ترلیۆن دۆلار بووە.

بەرزبوونەوەی رێژەی قەرزەکانی ئەو وڵاتە دوای ماوەیەکی کەم لە تێپەڕاندنی قەرزی حکومەتی ئەمریکا دێت لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 لەدوای بەرزبوونەوەی کورتهێنان کە بەهۆی دابەزینی داهاتی باج و بەرزبوونەوەی خەرجییەکانەوە دروست بووە.

هەفتەی داهاتوو کۆنگرێسی ئەمریکا بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت تا مانگی ئەیلول کۆدەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمارییەکان داوای کەمکردنەوەی خەرجییەکان بۆ ساڵی دارایی 2024 دەکەن.

بابەتی پێشتر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیران

بابەتی دواتر

شەقامێکی سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share