پاپا فرانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ داوای کۆبوونەوە لە پوتین دەکات

پاپا فرانسیس ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، کە داوای کۆبوونەوەی لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کردووە بەمەبەستی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئەو وڵاتە لە ئۆکرانیا، بەڵام تائێستا پوتین هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

پاپا فرانسیس بە میدیاکانی ئیتاڵیای ڕاگەیاندووە، دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین گفتوگۆ بکات و ببێتە هۆکاری ڕاگرتنی ئەو شەڕەی لە ئۆکرانیا هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا کردووە.

پاپا باسی لەوەکردووە، تائێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن کۆشکی کریملنەوە پێنەگەیشتووە بۆ ئەو داوایە.

پێشتر ڤلۆدیمێر زیلینسکی داوای لە پاپا فرانسیس کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات و ببێتە نێوەندگیر لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ بۆ کۆتاییپێهێنانی شەڕ.

بابەتی پێشتر

ڕەمەزان قادیرۆڤ ھاوپەیمانێکی بەھێز بۆ پوتین

بابەتی دواتر

پێچەوانەی پێشبینییەکانی پێشوو خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول. ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share