حکومەتی ڤێنزوێلا: ئەمریکا هێرشەکەی ئەنجامداوە

حکومەتی ڤێنزوێلا هێرشەکەی سەر وڵاتەکەی بەتوندی سەرکۆنەکرد و رایگەیاند، ئەو هێرشانە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراون.

حکومەتی ڤێنزوێلا لە راگەیەندراوێکدا ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات، کە دەیەوێت دەست بەسەر سەرچاوە ستراتیجییەکانی وڵاتەکەدا بگرێت، بەتایبەتی نەوت و کانزاکان.

جەختیشیکردەوە، ئەمە هەوڵێکی ناڕەوایە بۆ تێکشکاندنی سەربەخۆیی سیاسیی ڤێنزوێلا بە هێزی چەک.

تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی هیچ لێدوانێکی رەسمیی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هێرشانە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share