بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ پێشوازی ساڵی نوێ لە سلێمانی ئارام نەبووە”.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، هۆشیاری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان رۆڵێکی باشیان هەبوو کە شەوی سەری ساڵ بەو ئارامییە تێپەڕێت، بە جۆرێک هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ ئارام نەبووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەوی سەری ساڵدا 15 حاڵەتی کەوتنەخوارەوە و تەنگەنەفەسی و بورانەوە هەبوو، بەڵام سەرجەمیان رووداوی سوک بوون و هیچ کارەساتێکی دڵتەزێنی تێدا نەبوو.